بەرگێکی نوێ بۆ زیادکردنی میمۆری ئایفۆن


نەتەوە  |   10:16:47 2016-06-25  |   (1,252) جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایەکی بەناوبانگی جیهانی لەبەر نەبونی شوێنی زیادکدنی میمۆری بۆ مۆبایلی ئایفۆن، بەرگێکی نوێی دروست کرد بۆ ئەو جۆرە مۆبایلانە و کە چیتر بەکارهێنەرانی دەتوانن هەتا ١٢٨ گێگا بایت زیاد بکەن بۆ مۆبایلەکانیان.
A+    A-

لەبەرنەبونی شوێنی مایکرۆ ئێس دی (میمۆری بچوک) لە ئایفۆندا، بەکارهێنەرێکی زۆری ئەو مۆبایلە دووای ماوەیک توشی کێشەی پڕبونی میمۆرییەکانیان دەبن، بە تایبەتی ئەو کەسانەی میمۆری مۆبایلەکانیان ١٢٨ گێگا بایتە.

 

لەبەر ئەو هۆکارە، کۆمپانیای ساندیسک، داهێنانێکی نوێی ڕاگەیاند بە دروست کردنی بەرگێک بۆ ئایفۆن کە دەتوانێ هەتا ١٢٨ گێگا بایت میمۆری بۆ زیاد بکات.

 

ئەو کۆماپانیایە ڕایگەیاند بەرگەکە بۆ ئایفۆنی جۆری ٦ و ٦ ئێس بەکار دێت و کاری زیاد کردنی میمۆری و دەکات و لە مۆبایلەکەش لە شکاندن دەپارێزێت.

 

هەروەها کۆمپانیاکە ئاشکراشیکردووە کە سێ جۆر بەرگی دروست کردووە و نرخەکانیان جیاوازە چوار رەنگیشی هەیە:

 

١- ٣٢ گێگا بایت بە 60 دۆلار

 

٢- ٦٤ گێگا بایت بە 100 دۆلار

 

٣- ١٢٨ گێگا بایت بە 130 دۆلار
















زۆرترین بینراوەکان