تایبەتمەندییەكی سەرنجراكێش بۆ ئینستاگرام زیادكرا


نەتەوە  |   16:12:56 2016-06-23  |   (682) جار خوێندراوەتەوە

تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام كە لەئێستادا لەسەرانسەری جیهان بەكارهێنەرێكی زۆری هەیە لەچوارچێوەی گۆڕانكارییەكانیدا، بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس تایبەتمەندییەكی سەرەنجراكێشی زیادكردووە.
A+    A-

 

تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە رایگەیاندووە، لەمەودوا هەموو بەكارهێنەرێك دەتوانێت نووسینەكانی ناو ئاپەكە بۆ چەند زمانێكی دیاریكراو وەربگڕێت.


لەئێستادا ئەو تایبەتمەندییە بۆ چەند زمانێك لەبەردەستە لەوانە ئینگلیزی و ژاپۆنی و چینی و ئەڵمانی و روسی و چەند زمانێكی تریش، بەڵام هێشتا بۆ زمانی عەرەبی بەردەست نییە.


ئەو تایبەتمەندییە بەو شێوەیەیە، كە لەهەژمارێكی ئینگلیزی یان هەر زمانێكی دیكە، بەكارهێنەر ویستی وەریبگێڕێت بەڕێگەی سیستمێكی خۆكاری بەرنامەكەوە، نووسینەكە بۆ ئەو زمانە وەردەگێڕێت كە بەكارهێنەر كاری پێدەكات.

 
















زۆرترین بینراوەکان