کچێکی کورد دەبێتە مەیک ئەپ ئارتیستێکی سەرکەوتوو لە هۆڵەندا


نەتەوە  |   14:54:41 2015-11-10  |   (5,104) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ژالیا جاف کچێکی کوردی بەتوانە کە دانیشتووی وڵاتی هۆڵەندایە و توانی لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا پەیدا بکات و هاوادار بۆ خۆی پەیدا بکات. ئەمەش بەوەی کە چەندەها ڤیدیۆ بڵاو دەکاتەوە بە زمانی کوردی کە تیایدا خانمان فێری میکیاج کردن دەکات بە شێوازێکی پرۆفیشیۆناڵ.
A+    A-

ژالیا لەم دیدارەدا وەڵامی پرسیارەکانی نەتەوەی دایەوە

 

نەتەوە: ژالیا جاف خۆی چۆن دەناسێنێت؟

ژالیا: من ناوم ژالیایە و تەمەنم ٢٠ ساڵە. لە شاری سلێمانی لە دایک بووم و بۆ ماوەی ١٦ ساڵە لە هۆڵەندا دەژیم.

 

نەتەوە: باسی خێزانەکتمان بۆ بکە.

ژالیا: خێزانەکەمان پێکهاتوە لە ٥ کەس. جگە لە دایک و باوکم خۆشک و برایەکم هەیە کە هەردووکیان بچوکترێکن لە خۆم.

 

نەتەوە: چی وای لێکردیت مەیک ئەپ هەڵبژێریت؟ ماوەی چەندە دەستت بەم کارە کردووە؟

ژالیا: بۆ ماوەی ٣ ساڵە دەستم کردووە بە کاری میکیاج کردن و هەمووی لە حەزێکەوە دەستی پێکرد. بە دوای خەون و ئاواتەکەم کەوتم و هەوڵم زۆر داوە تا گەیشتووم بەوەی کە خۆم ویستومە کە ئەوەش خزمەتکردنی ژنانی کوردە. ئێستا بە دڵ خۆشیەک و شانازیەکی زۆرەوە ئەم کارە دەکەم و شتی بە سوود بڵاو دەکەمەوە.

 

نەتەوە: لە پاڵ ڤیدیۆکانت کە بڵاوی دەکەیتەوە چ کارێکی دیکە دەکەیت؟

ژالیا: بێجگە لە خزمەتکرنی ژنانی کورد لەڕێی ڤیدیۆکانمەوە، وەک مەیک ئەپ ئارتیست کار دەکەم لە هۆڵەندا کە تیایدا خانمان و بووک دەڕازێنمەوە بۆ بۆنە تایبەتیەکانیان. لەلای من خۆشترین کارە کاتێک کە خانمێک متمانەیەکی تەواو دەدات بە من بۆ ئەوەی لەو بۆنە تایبەتیەدا بتوانیت بیڕازێنمەوە و وای لێبکەیت هەست بەوە بکات کە ئەو شازادەیەکە.

 

نەتەوە: رێنمایت چیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت وەک تۆ لەو بواری مەیک ئەپدا سەرکەوتوو بن؟

ژالیا: هەرکەسێک خەونێکی هەبێ دەبێت هەوڵی بۆ بدات تاک و دەگاتە ئامانجەکەی خۆی. بێگومان تا دەگەیتە ئاواتەکەی خۆت کێشە و رێگری زۆر دەبێت، بەڵام ئەگەر خۆت بزانیت هەوڵ بۆ چی دەدەیت و کەسە خۆشەویستەکانت پشتگیریت بکەن ئەوا هیچ شتێک ناتوانێت تۆ بڕوخێنێت.

 

نەتەوە: خێزانەکەت لەم کارەیا پشتگیریان کردویت؟

ژالیا: بەڵێ خێزانەکەم زۆر هاوکاریان کردوم و پشتیان گرتووم. زۆرم رق لەو کەسانەیە کە هەموو کات هەوڵ دەیەن بتشکێنەوە، نەک پشتگیریت بکەن. بەتایبتی ئەو کەسانەی بێگانە پەرستن و ئەگەرخانمێک یاخود کوڕێکی کورد  کاری ئەوان بکات ئەوا قسەی ناشرینی پێ دەڵێن.

 

نەتەوە: وڵاتی هۆڵەندات بەلاوە خۆشترە یان کوردستان؟

ژالیا: شەخسیەن لەلای من هەمو دونیا بستێکی کوردستان ناهێنێت. ئەویش لەبەر ئەوەی کوردستان نیشتیمانی ئێمەیە. ئەگەر ئێمە وڵاتی خۆمانمان خۆشنەوێت ئەی کێ خۆشی بوێت؟ هەمو دنیا بەلایەک سلێمانی بەلایەک.

 

نەتەوە: بەتەمایت لە داهتوودا بۆ ژیان بێیتەوە بۆ کوردستان؟

ژالیا: بەتەمام ئیشاڵە بەمزوانە بگەڕێمەوە کوردستان و لەوێ ژیان پێک بهێنم لەگەڵ هاوسەرەکەم. بێگومان ئەو کاتەش واز لە کاری مەیک ئەپ ناهێنم، بەڵکو پرۆژەی زۆرم  پلان کردوە و ئەو کاتە زیاتر زانیاریتان لەسەر ئەدەمێ تا ئەو کاتە چاوەرێم بن.

 

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان