یەکەمین دادوەری باڵاپۆش لە دادگاکانی تورکیا


نەتەوە  |   09:00:28 2015-11-10  |   (834) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بۆ یەکەمین جار لە مێژووی کۆماری تورکیادا، وێنەی دادوەرێکی باڵاپۆش لە کاتی دادوەریدا لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاودەبێتەوە و مشتومڕێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
A+    A-

لە نیو تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا، وێنەی دادوەرێکی ژن بڵاو دەبێتەوە کە تیایدا بە جلوبەرگی یاسایی رەنگ ڕەش و سەرپۆشێکەوە لە یەکێک لە دۆسیەکانی  دادگای ئیستەنبوڵ بەڕێوە دەبات.

 

ئەم وێنەیە کاردانەوەیەکی زۆری لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا لێکەوتەوە و هەندێکیش بە "گەڕاندنەوەی شەریعەتی ئیسلامی" ناویان برد.

 

 جێی باسە لەسەرەتای دروستبوونی کۆماری تورکیاوە ئەو جۆرە جل و بەرگە ڕێگەی پێ نەدراوە. هەرچەندە تا ئێستاش ناسنامەی ئەو ئافرەتە و ئەو کەیسەی تێیدا دادوەر بووە نەزانراوە.

 

 دادگای بەڵای تورکیا (HSYK) یاسای قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لەسەر دادوەرە باڵاپۆشەکان بە ماوەیەکی کەم پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانتارییەکەی مانگی حوزەیران لابرد، بەڵام هەتا ئێستاش ئەو قەدەغە کردنە لەسەر چەند دەزگایەکی حکومی وەکو دەزگا سەربازییەکان و دەزگاکانی پاراستن لانەبراوە.

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان