بۆ یەکەم جار ئافرەتێک لە سعودیە پۆستێک وەردەگرێت


نەتەوە  |   12:35:19 2015-11-09  |   (758) جار خوێندراوەتەوە

loading...
حلا وەلید جوفالی، بوو بە یەکەمین ئافرەت لە وڵاتی سعوودیە کە پۆستی کۆنسوڵی فەخری پێبدرێ .
A+    A-

دوای کردنەوەی ئۆفیسی سەرەکی کۆنسوڵی فەخری هەرێمی "سەینت لوشیا " بۆ باشتر کردنی پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست، حلا وەلید جوفالی وەک کونسوڵی ئەو هەرێمە لە شاری جددە دەستبەکاربوو.

 

پێشتر حلا جوفالی، سەردانی هەرێمی سەینت لوشیای کردبوو کە تێیدا چاوی بە چەندین کەسایەتی سیاسی و وەزیرو سەرۆکی پۆستە باڵاکانی ئەو هەرێمە کەوتبوو.

 

لەپاش پەسەند کردنی پۆستەکەی لە لایەن دەسەڵاتدارانی سعودیە، لە ١ی تشرینی دووەمەوی ئەمساڵەوە، جوفالی دەست بە کار بووە و بووە یەکەمین ژن لە وڵاتی سعودیەدا کە پۆستێکی باڵا وەربگرێت.

 

ئۆفیسی کۆنسوڵی فەخری بە سەرکردایەتی جوفالی، لە ئێستادا خەریکی خۆ ئامادە کردنە بۆ وڕك شۆپێک بە میوانداری کردنی کارمەندانی هێڵە ئاسمانییەکان و بڕیارە دەست بکات بە کردنەوەی هەلی کاری سەرمایەگوزاری و گەشەپێدانی بازرگانی.

 

هەرێمی سەینت لوشیا دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کاریبییەن و پاش وەرگرتنی سەربەخۆیی دەستیکرد بە باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.





loading...











زۆرترین بینراوەکان