كۆبونەوەی پێنج قۆڵی دەستپێدەكاتەوە


نەتەوە  |   09:50:50 2015-11-09  |   (474) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان لایەنە سیاسیەكان هەیە و چەند ڕۆژێكی دیكە، كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی دەست پێدەكاتەوە، لەبارەی وازهێنان یان نەگەڕانەوەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوەدەدات .
A+    A-

فەخرەدین قادر، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند "هەوڵێكی گرنگ بۆ چارەسەركردنی تەواوی قەیرانەكانی ئێستەی هەرێمی كوردستان هەیە". ئاشكرا شیكرد، چەند ڕۆژێكی دیكە، لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، بۆتاوتوێ كردنی بارودۆخەكە، كۆبوونەوەكانیان چڕ دەكەنەوە و كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی ئەنجام دەدەن.

 

ناوبراو جەخت دەكاتەوە، كە دەبێت پەرلەمانی كوردستان ئەكتیڤ بكرێتەوە، چونكە ئێستا ئیفلیج بووە. سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، باس لەئەگەری وازهێنانی یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەپۆستەكەی دەكات و لەو بارەیەوە دەڵێت: "ئەگەر یوسف محەمەد وازی لە پۆستەكەی هێنا یاخود نەگەڕایەوە شوێن كاری خۆی، ئەو كاتە دەكرێت ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لەنێو پەرلەماندا بە شێوازی دەنگدان، سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێرن، لە گەڵئەوەشدا بە دووری نەزانی، لە ئایندەیەكی نزیكدا یوسف محەمەد بۆ شوێنی كارەكەی خۆی بگەڕێتەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان