شێوازێکی باش بۆ لابردنی ماکیاژ


نەتەوە  |   16:15:40 2015-11-07  |   (1,841) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەگەر تۆ کەسێکیت رۆژانە بە بەردەوامی میکیاج دەکەیت ئەوا بێگومان پێویستت بەوەیە کە کرێمێک بەکاربهێنیت کە پشو دەدات بە پێستت و ڤیتامینی دەداتێت.
A+    A-

مەکیاجی ئێستای خانمان پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بە شێوەیەک کە مەکیاجەکان دەتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر بە دەم و چاوی خانمانەوە بمێنێتەوە و هەروەها بەرگەی گەرما و ئارەقکردنەوە بگرێت.

 

بێگومان ئەمە سوودێکی زۆری هەیە کاتێک ئاو کەریگەری لە میکیاجەکان ناکات و بەم شێوەیەش باران لە سەرمادا یاخود عارەق کردنەوە لە گەرمانداکاریگەری لێناکات.

لایەنی نەرێنی ئەمەش ئەوەیە کە کاتێک دەتەوێت ئەو میکیاجە لێبکەیتەوە بە ئاسانی لێنابێتەوە و دەبێتە هۆی ئازاردانی پێستت.

 

لێرەدا باس لە چەند خالێکی گرنگ دەکەین بۆ لابردنی میکیاج بە باشترین شێوە.

 

١- دەورو بەری چاوت بپارێزە

ئەو پێستەی لە دەور و بەری چاوتایە ناسکترین و تەنکترین پێستە لە دەم و چاودا، ئەگەر ئاگاداری ئەو پێستە نەبیت ئەوا بە ئاسانی رەش دەبێت یاخود چرچی لەو ناوچەیەی دەموو چاوت دروست دەکات، لەبەر ئەمەش دەبێت زۆر ئاگاداری ئەو پێستە بیت کاتێک کە میکیاجەکەت لیدەکەیتەوە و هەوڵ بدەیت ئازاری نەدەیت، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانی لۆکە بەکاربهێنیت و تۆزێ زەیتی زەیتوونی پێوە بکەیت و زۆر بە هێواشی بیدەیت لە دەور و بەری چاوت تاوەکو ماسکاراو پشتی چاوەکەت لێدەبێتەوە. ئەگەر میکیاج لێکەرەوەش بەکاردەهێنیت و لە بازار دەیکریت ئەوا هەوڵبدە دوور بێت لە ماددەی کحول و هەروەها بێ بۆن بێت.

 

٢- دەم و چاوت بشۆ

ئەگەر تۆ میکیاجێکی (waterproof) واتە (ئاو کاریگەری لێنەکات)، بەکار دەهێنیت ئەوا دەبێت ئەو دەرمانانە بەکار بهێنیت کە چەورن بۆ ئەوی میکیاجەکەت لێ بکاتەوە، ئاگادار بە ئەم جۆرە میکیاج لێکەرەوانەی کە رۆنیان تیایە دەم و چاو چەور دەکەن و دەبێت دەم و چاوت بشۆێت لەدوای بەکار هێنانی.

 

٣- کرێمی شەوانە بەکار بهێنە

ئەگەر تۆ کەسێکیت رۆژانە بە بەردەوامی میکیاج دەکەیت ئەوا بێگومان پێویستت بەوەیە کە کرێمێک بەکاربهێنیت کە پشو دەدات بە پێستت و ڤیتامینی دەداتێ ئەمەش بەپێی پێستەکەت دەتوانی هەڵیبژێریت، لەبەر ئەم مەبەستەش ئەگەر تۆ میکیاج لێکەرەوەکەت رۆنی تێدایە ئەوا دەم و چاوت لەدوای بەکارهێنانی جوان بشۆ و کرێمەکە بدە لە دەم و چاوت، چونکە چەوریەکەی ناوی ناهێڵێت پێستت سوود لەو کرێمە وەربگرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان