میسی لەسەر دۆخی پەنابەران هاتە دەنگ


نەتەوە  |   15:13:39 2015-09-05  |   (213) جار خوێندراوەتەوە

ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی بەرشەلۆنە، لیۆنێل میسی، دڵتەنگی خۆی بۆ دۆخی پەنابەران ڕاگەیاند و داوای چارەسەرێکی بەپەلە بۆ کێشەی پەنابەران دەکات.
A+    A-

ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی بەرشەلۆنە، لیۆنێل میسی، دڵتەنگی خۆی بۆ دۆخی پەنابەران ڕاگەیاند و داوای چارەسەرێکی بەپەلە بۆ کێشەی پەنابەران دەکات.

باشترین یاریزانی جیهان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند: " داوا لە کۆمەڵگایی نێودەوڵەتی دەکەم کە چارەسەرێکی بەپەلە بۆ ئاوارەکان بدۆزێتەوە و دودڵم سەبارەت بە دۆخی ئاوارەکان و چاودێری دۆخەکە دەکەم کە هەزاران پەنابەر دەگەنە ئەوروپا بەهۆی شەڕەوە".

سەبارەت بە خنکانی ئایلان میسی ڕایگەیاند نەدەبوایە ڕووداوێکی لەم شێوەیە لە سەدەی ٢١ دا ڕوویبدایە. ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بە هەمانشێوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەویش نیگەرانی خۆی لە دۆخی کۆچبەران نیشاندا.


















زۆرترین بینراوەکان