بەم شێوەیە دەرمانی ساختە بناسنەوە


نەتەوە  |   20:24:46 2015-11-05  |   (1,233) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری تەندروستی داوای لە هاووڵاتیان كرد ئەو دەرمانانەی لەزگەی كوردستانیان پێوەیە بكڕن.
A+    A-

بوونی دەرمانی ساختە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، نیگەرانی هاوڵاتیانی لێكەوتوەتەوە، بەو هۆیەشەوە وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رێنمایی هاوڵاتیان دەكات بۆ ئەوەی دەرمانی ساختە بناسنەوە.

 

ڕێكەوت حەمەڕەشید ڕایگەیاند: "چەند كەسێك دەستگیر كراون كە لە كەركووكەوە دەرمانی قاچاخیان دەهێنا بۆ هەرێمی كوردستان و لە رۆژانی رابردوودا لە هەولێر و لە سلێمانییش چەندین دەرمانخانە و كۆگای دەرمان داخراون كە دەرمانی قاچاخ و خراپیان هەبووە".

 

وەزیری تەندروستی داوای لە هاووڵاتیان كرد ئەو دەرمانانەی لەزگەی كوردستانیان پێوەیە بكڕن، چونكە هیچیان لێ ساختە نەكراوە و جیا لەو جۆرە دەرمانانە دەرمانی تر بەكار نەهێنن و تەنها دەرمان لە دەرمانخانە فەرمییەكان وەربگرن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان