پارتی بارەگاکانیان لە سلێمانی وەردەگرنەوە 


نەتەوە  |   14:06:08 2015-11-05  |   (505) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بەم زوانە بارەگاکانیان لە سلێمانی وەردەگرنەوە.
A+    A-

ووتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت هۆکاری چۆڵکردنی بارەگاکانمان لە سلێمانی و ڕادەستکردنی بە هێزە ئەمنییەکان لە بێ دەسەڵاتی نەبووە و پێمان باش بوو بارەگاکانمان بسوتێنرێن، نەک خوێنی ڕۆڵەکانی خەڵک بڕژێت".


فارس نەورۆڵی ووتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتەکەی راگەیاندووە، "ئێمە هەر زوو لە پیلانی تاقمی گۆڕان تێگەشتین بەوەی ئەوان دەیانویست شەقام و پارتی بکەنە دوژمنی یەکترو، خەڵکیان هان دەدا بۆئەوەی هێرش بکەنە سەر بارەگاکانمان بکەن ".


نەورۆڵی ڕاشیگەیاندووە، "ڕادەستکرنەوەى بارەگاکانمان بە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا لە بێ دەسەڵاتی نەبوو، پێمان باش بوو بارەگاکانمان بسوتێنرێن، نەک خوێنی ڕۆڵەکانی خەڵک بڕژێت و لە  داهاتوویەکی نزیکدا بارەگاکانمان لە سلێمانی وەردەگرینەوە" .





loading...











زۆرترین بینراوەکان