٤ هاوڵاتی لە باکوری کوردستان کوژران


نەتەوە  |   13:36:44 2015-11-05  |   (299) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەشاری ئامەد 4 هاوڵاتی لەلایەن پۆلیسەوە تورکیاوە کوژران.
A+    A-

بەهۆی بەردەوامی قەدەغەکردنی هاتوچۆوە لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان، تا ئێستا 4 هاوڵاتی سڤیل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە کوژراون.


سەرچاوەکانی هەواڵ لە تورکیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی بەردەوامی قەدەغەکردنی هاتوچۆوە لە سێ گەڕەکی شارۆچکەی سیلڤانی سەر بە شاری ئامەدی باکوری کوردستان، تا ئێستا 4 هاوڵاتی سڤیل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە کوژراون".


هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، شەوی ڕابردوو ئەنگین گەزیجی تەمەن 24 ساڵ و باوکی 3 منداڵ ، لەکاتی پەڕینەوەی بۆ ئەوبەری شەقامێک لە شارۆچکەی سلیڤان کوژراوە.

 

پاشان پوری ئەو گەنجە کاتێک پێکانی برازاکەی بینیوە چووەتە شوێنی ڕووداوەکە.دواتر پۆلیسی تورکیا تەقەیان لەویش کردووە و هەردووکیان پێش ئەوەی بگەیەنرینە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە.

 

بە مەبەستی دەستگیرکردنی لایەنگرانی پەکەکە، ماوەی سێ ڕۆژە قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە شارۆچکەی سیلڤانی سەر با ئامەد لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە راگەیەنراوە. 





loading...











زۆرترین بینراوەکان