سەرۆکی پەرلەمان سەردانی یەکێتی دەکات


نەتەوە  |   12:42:15 2015-11-05  |   (534) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکیتی دەکات.
A+    A-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥-١١-٢٠١٥، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دێتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی.


سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاندووە، "ئەمرۆ سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دێتە دێتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی بە مەبەستی کۆبونەوەو باسکردنی کێشەکانی ئێستای کوردستان و عێراق".

 

بە پێی زانیاریەکان، سەلیم جبوری هەوڵی نێوەندگیری لایەنە سیاسیەکانی هەرێم دەدات و داوایان لیدەکات لەڕێی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکەن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان