کۆمپانیایەک کێشەی کارەبا چارەسەر دەکات


نەتەوە  |   10:54:43 2015-11-05  |   (924) جار خوێندراوەتەوە

loading...
کۆمپانیایەک ووزەی کارەبا بۆ ئاسیاو ئەفریقا دابین دەکات.
A+    A-

هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای بەناوبانگی  پاناسۆنیکی ژاپۆنی هەستا بە دروستکردنی سەرچاوەیەکی ووزە بۆ ئەو وڵاتانەی توانای دابین کردنی ووزەی پێویستیان نییە بە تایبەتی وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا.


ئەم سەرچاوەی ووزەیە کە پێی دەوترێت "ئێنێلۆپ" تەنها بە تیشکی خۆر لە ماوەی پێنج کاژمێردا بارگاوی دەبێت و دەتوانێت ووزەی پێویست بۆ ئامێرە کارەباییەکانی وەکو تەلەڤیزیۆن و هیتەری کارەبایی و ڕووناکی دابین بکات. ئەم ئامێرە دوو گڵۆپی (LED) ی لەگەڵدایە کە یەکێکیان ١.٥ واتە و ئەوی دیکەشیان ١ واتە.


ئەم ئامێرە بە پێچەوانەی ئەمێرەکانی دیکە وەکو پاتری  تەمەنی درێژە و توانای مانەوەی تا پێنج ساڵی هەیە.

 

 بە گوێرەی زانیاریەکانی ماڵپەڕی سینێتی تایبەت بە تەکنەلۆجی، یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا کارەبای پێویستیان نیە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان.





loading...











زۆرترین بینراوەکان