پەیامێک لە یەکێتیەوە بۆ پەکەکە


نەتەوە  |   09:17:02 2015-11-05  |   (670) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەرپرسێكی یەكێتی لە شەنگال باس لەوەدەكات دواكەوتنی گرتنەوەی ئەو دەڤەرە بە هۆی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسیەكانەوە بووە و دەبێت پەکەکە شنگال بەجێبهێڵێت.
A+    A-

جەمیل خدر، بەرپرسی مەڵبەندی 15 ی یەكێتی لە شەنگال لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: " لەجیاتی بوونی هاوئاهەنگی لەسەر كەیسی شەنگال، ئێستا ناكۆكی لەنێوان لایەنە كوردییەكاندا هەیە، بەتایبەتی لەنێوان هێزەكانی (یەپەگە، یەپەژە و تەڤدا) و (هێزەكانی پێشمەرگە)، ئەمەش بووەتە هۆی دواكەوتنی پرۆسەی رزگاركردنی شنگال".


بەرپرسەكەی یەكێتی ئەوەشی ئەشكراكرد كە یەكێتی لەگەڵ بوونی هیچ ناكۆكییەك نییە و نابێت داهاتووی شنگال بكرێتە قوربانی بەرژەوەندی بەرتەسكی حیزبەكان. سەبارەت بە بوونی هێزەكانی پەكەكەش لە شنگال وتی، " یەكێتی بەهیچ شێوەیەك پاڵپشتی مانەوەی ئەو هێزانە لە شنگال ناكات". 


جەمیل خدر وتیشی، " لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پڕۆژەیەكمان هەیە بۆئەوەی دوای پرۆسەی رزگاركردن، شنگال بكرێتە پارێزگا و سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان