وەزیری دارایی سزا دەدرێت


نەتەوە  |   22:27:54 2015-11-04  |   (1,018) جار خوێندراوەتەوە

loading...
" وەزیری دارایی عێراق، ٥٥٧ پاسەوانی هەیە و موچەی مانگانەیان دەگاتە ٨٣٥ ملیۆن دینار"
A+    A-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق باس لە گەندەڵی هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق دەکات و بە بەڵگەوە دەیخاتە ڕوو.

 

عادل نوری وتەبێژی لیژنەی نەزاهە لە ئەنجومەنی عێڕاق بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند "ئەو بابەتانەی لەلایەن د.هەیسەم جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق سەبارەت بە هۆشیار زێباری وروژێنراوە، بەهەند وەردەگرین و بەدواداچوونی جدی بۆ دەکەین، ئەگەر ڕاستی ئەم بابەتانە دەربکەوێت ئەوا چاوپۆشی لێناکەین و دۆسیەکە ڕەوانەی دادگا و نەزاهە دەکرێت و بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت ".

 

بەپێی ئەو بەڵگانەش وەزیری دارایی عێراق، ٥٥٧ پاسەوانی هەیە و موچەی مانگانەیان دەگاتە ٨٣٥ ملیۆن دینار، لە کاتیکدا وەزیر تەنها بۆی هەیە سێ ملیۆن دینار خەرج بکات، ئەگەر زیاتر بێت لەو  بڕە پارەیە ئەوا وەک گەندەڵی و زیادەڕۆیی ئەژمار دەکرێت .

 

سەبارەت بە سزادانی وەزیری دارایی عێراق، لە ئەگەری پستڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵەدا عادل نوری ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند، جگە لە وەرگرتنەوەی دەسەڵات لێی، دادگایی دەکرێت، هەروەها هەموو ئەو پارانەشی سەرف کراوە لێوەردەگیرێتەوە .





loading...











زۆرترین بینراوەکان