گۆڕان لە بارەی رێككەوتن لەگەڵ پارتی هۆشداری دەداتە لایەنەكان


نەتەوە  |   22:21:24 2015-11-04  |   (565) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هەر حزب و لایەنێكی دیكە بەبێ گۆڕان لەگەڵ پارتی بچێتەوە حكومەتەوە، زیانی گەورە دەكات".
A+    A-

باژێروانی سلێمانی گۆڕان باس لەوەدەكات پارتی ناتوانێت لە حكومڕانی بیانكاتەدەرەوە، هۆشداریش دەداتە لایەنەكانی تر ئەگەر بیانەوێت بە بێ گۆڕان لەگەڵ پارتی رێكبكەون.

 

ئاسۆ مەحمود بە سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە: "نێچیرڤان بارزانی خۆی باش دەزانێت دوورخستنەوەی گۆڕان لەحكومەت و پەرلەمان كارێكی ڕاست نییە، سەرباری ئەوەش لەڕێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی بنكەفراواندا، باسی سەرۆكایەتی هەرێم نەكراوەو هەر لەلایەن پارتی خۆیەوە ئەو دۆسێیە جیاكراوەتەوە، ئیتر چۆن ئێستا لەسەر ئەو پرسە رێككەوتنی حكومەت هەڵدەوەشێننەوە".

 

سەبارەت بەوەی كە ئەگەر هاتوو پارتی توانی لایەنەكانی دیكە قایل بكات بەوەی رێككەوتنێكی نوێ بۆ حكومەت و پەرلەمان بەبێ گۆڕان بكات، گۆڕان چ بژاردەیەك هەڵدەبژێرێت، باژێروانی سلێمانی گۆڕان وتی: "پارتی ناتوانێت بزوتنەوەی گۆڕان بكاتە دەرەوەی پڕۆسەی حكومڕانی لەهەرێمی كوردستان، چونكە گۆڕان هێزێكی كاریگەرەو خۆشیان باش دەزانن".

 

ڕاشیگەیاند:"هەر حزب و لایەنێكی دیكە بەبێ گۆڕان لەگەڵ پارتی بچێتەوە حكومەتەوە، زیانی گەورە دەكات".

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان