لە هەولێر قسەیەك لە وەزیری دەرەوەی توركیا قبوڵ نەكرا


نەتەوە  |   20:59:35 2015-11-04  |   (3,448) جار خوێندراوەتەوە

loading...
"بە تیرۆریست ناوزەد كردنی پەكەكە لای من زۆر قورس بوو، بەتایبەتی كە لە ناو هەرێمی كوردستان بە نەتەوەكەی من بڵێ تیرۆریست، لە كاتێكدا بۆخۆی باش دەزانێت ئەو حزبە شەڕی تیرۆر دەكات، بۆیە پێم وت كە رازی نابم ئەو وشەیە بۆ پەكەكە بەكاربهێنێت. "
A+    A-

وەزیری دەرەوەی توركیا لە میانی بەشداری كردنی لە پانێلێكی دیداری مێری لە هەولێر، پەكەكە بە تێكدانی پرۆسەی ئاشتی تۆمەتبار دەكات و وەك "تیرۆریست"یش ئەو حزبە پێناسە دەكات.

ئەمەش ناڕەزایی بەشداربوانی پانێلەكەی لێدەكەوێتەوە و رۆژنامەنوسێك و پەرلەمانتارێك بە توندی وەڵامی دەدەنەوە.

 

لەو بارەوە رۆژنامەنوس هیوا مەحمود عوسمان، بە پۆرتاڵی نەتەوەی راگەیاند،" فەرەیدون سینیرلی ئوغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، لە قسەكانیدا باسی لەوەكردووە كە دوای سەركەوتنی هەدەپە لە هەڵبژاردنی حەوتی حوزەیران، پەكەكە شەڕی هەڵگیرساندۆتەوە و بەوەش پرۆسەی ئاشتی لەبار بردووە".

منیش وتم ئەمە راست نییە، ساڵی رابردوو لەم كاتانەدا لە میانی كۆبوونەوەی داڤوس رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندبوو، "پەكەكە و داعش وەك یەكن" و جەختیشی كردبوەوە، "لە توركیا كێشەی كورد بوونی نییە".

 

هەر ئەوە لێدوانەش هۆكاری كۆتایی هاتنی پرۆسەی ئاشتی بووە، نەك پەكەكە.

 

هیوا مەحمود عوسمان وتیشی، وەزیری دەرەوەی توركیا لە وەڵامدا رایگەیاند، ئێمە پەكەكە بە تیرۆریست دادەنێین.

 

ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی توركیا كاردانەوەی رێزان شێخ دلێر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیشی لێكەوتەوە كە لە دیدرەكەدا ئامادەبوو.

 

ئەو پەرلەمانتارە لەو بارەوە بە پۆرتاڵی نەتەوەی راگەیاند: "بە تیرۆریست ناوزەد كردنی پەكەكە لای من زۆر قورس بوو، بەتایبەتی كە لە ناو هەرێمی كوردستان بە نەتەوەكەی من بڵێ تیرۆریست، لە كاتێكدا بۆخۆی باش دەزانێت ئەو حزبە شەڕی تیرۆر دەكات، بۆیە پێم وت كە رازی نابم ئەو وشەیە بۆ پەكەكە بەكاربهێنێت.

 

وتیشی: پێم وتووە، ئەوەتا ئێمە هەرێمی كوردستانێكمان هەیە و تۆش بیر ناكەیتەوە سبەی رۆژ هەرێمێكی بەو جۆرە لە وڵاتەكەی خۆت دروست بێت.

 

رێزان شێخ دڵیر باسی لەوەشكرد، هەر چەندە وەزیری دەرەوەی توركیا سور بووە لەسەر بەكارهێنانی ئەو دەستەواژەیە بۆ پەكەكە، بەڵام دیار بوو، كە بەو قسانە تێكچوە و زۆری پێناخۆش بووە.

 

سەبارەت بەوەی رێكخەران و بەڕێوبەرانی پانێلەكە چ هەڵوێستێكیان هەبوو، وتی: هیچ هەڵوێستێكیان نەنواندووە و بە هۆی ئەوەی دەرگا بەرووی گفتوگۆی زیاتر داخراوە، بەشداربوانی تر نەیانتوانیوە زیاتر وەڵامی سینیرلی ئوغڵو بدەنەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان