قورئان، بووە هۆی ڕزگاربوونى ئەحلام


نەتەوە  |   19:34:45 2015-11-04  |   (1,615) جار خوێندراوەتەوە

loading...
"پێش ئەنجامدانى نەشتەرگەرى،شایەتمانى هێناوە، تەنها بیری لاى منداڵەکانى بووە."
A+    A-

خانمە هونەرمەندێکى ئیماراتى ئاشکرایدەکات، بەهۆی قورئانەوە لە مردن ڕزگارى بووە.

 

هونەرمەندى ئیماراتى، ئەحلام، لە میانەى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى "سی بی سی" ڕایگەیاند، لەکانى لەدایکبونى لولوى کچیدا، تووشى نەخۆشییەکى سەیر بوو و بەهۆیەوە لە مردن نزیک بۆوە.

 

ئەحلام ئاماژەى دا بەوەى، نەخۆشیەکەى بۆتە هۆی داخورانى گۆشتى جەستەى و دەستى بۆ هەر شوێنێکى لەشى ببردایە هەڵدەوەری.

 

ئەو هونەرمەندە جەختى لەوە کردەوە، پێش ئەنجامدانى نەشتەرگەرى،شایەتمانى هێناوە، تەنها بیری لاى منداڵەکانى بووە و داواشى لە دایکى کردووە لە ئەگەرى مردنیدا ئاگاى لێیان بێت.

 

ئەحلام هەروەها وتى، چەند کەسایەتییەکى ئاینى قورئانیان لەسەر خوێندم و بەو هۆیەوە لە مردن ڕزگارم بوو.





loading...











زۆرترین بینراوەکان