ئەوەی وەزیری دەرەوی توركیا لە هەولێر چاوەڕێی نەدەكرد روویدا


نەتەوە  |   19:30:20 2015-11-04  |   (11,796) جار خوێندراوەتەوە

loading...
"پەكەكە دژی‌ داعش شەڕ دەكات‌و هێزێكی‌ كوردییەو ڕازی‌ نابن پێی‌ بوترێت تیرۆرست."
A+    A-

وەزیری دەرەوەی توركیا لە هەولێر و لە میانی بەشداری كردنی لە پانێلێكی دیداری میری،  پارتی كرێكارانی كوردستانی بە تیرۆریست ناوبرد، بەو هۆیەشەوە دوو لە بەشداربوانی بە توندی بەرپەرچیان دایەوە.

 

دوای ئەوەی فەرەیدون سینیرلی ئوغڵو لە میانی قسەكانی رایگەیاند، پەكەكە تیرۆریستە، رۆژنامەنوس هیوا مەحمود عوسمان، پێی وت: :"لەكۆنگرەی‌ داڤۆس ئەردۆغان پەكەكەو داعشی‌ بە یەك بەراورد كرد، ئەوەش هۆكاری‌ هەڵگیرسانەوەی‌ شەڕبوو نەك پەكەكە".

 

هاوكات رێزان شێخ دلێر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیش رایگەیاند: پەكەكە دژی‌ داعش شەڕ دەكات‌و هێزێكی‌ كوردییەو ڕازی‌ نابن پێی‌ بوترێت تیرۆرست.





loading...











زۆرترین بینراوەکان