پارتی دواجار سكاڵای لەسەر گۆڕان تۆمار كرد


نەتەوە  |   18:54:09 2015-11-04  |   (868) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پارتی درزێك لە پەیڕەوی ناوخۆی گۆڕان دەدۆزێتەوە.
A+    A-

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سكاڵایەكی یاسایی لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان تۆمار كرد، ئەوەش بە تۆمەتی پێشێلكردنی مافی منداڵان.

 

محەمەد عەلی یاسین تەها، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی زەرد لای سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان سكاڵایەكی لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان تۆمار كردووە و رایگەیاندووە، بە گوێرەی پەیكەری ڕێكخراوەیی بزووتنەوەی گۆڕان، كە لە مەرجەكانی ئەندامێتیدا هاتووە"هەر هاووڵاتییەكی كوردستانی تەمەنی گەیشتبێتە شانزدە ساڵ دە‌توانێ ببێتە ئەندام"، كە ئەمەیش دژی یاسای حزبەكانی هەرێمی كوردستان، "ژمارە ١٧، ساڵی ١٩٩٣ “ە و لە ماددەی ٢، بڕگەی ٢ـی ئەم یاسایەدا هاتووە، كە مەرجی ئەندامێتی ئەوەیە كە "١٨ ساڵانی تەواو كردبێ". هەروەها بە پێچەوانەی مادەی ١٠، بڕگەی یەكەمی "قانون الاحزاب السیاسیە" عێراقی فیدراڵ.

 

محەمەدعەلی یاسین تەها لە داوكەیدا وتویەتی "ئەمە جگە لەوەی كە ئەم دیاردەیە لەگەڵ یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەكاندا ناگۆنجێت و بە پێشێلكارییەكی گەورەی مافی منداڵان دەزانرێت بەو پێیەی كە بە تێكەڵبوونی‌ منداڵ‌ لەگەڵ دنیای سیاسەتدا، ئەو منداڵە لە مافەكانی خۆی بێبەش دەكرێت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان