زەوی دابەش دەکرێت


نەتەوە  |   18:31:15 2015-11-04  |   (2,295) جار خوێندراوەتەوە

loading...
 بڕیارە حكوومەتی هەرێمی كوردستان زەوی بەسەر هەموو ئەو هاووڵاتیانە دابەش بكات كە كرێچین و تا ئێستا سوودمەند نەبوون لە زەوی و پێشینەی خانووبەرە.
A+    A-

 وەزیری شارەوانی زانیاری و وردەكاری تەواو لەو بارەوە رادەگەیەنێت.

نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەم بریارە هەموو هاووڵاتیان دەگرێتەوە، كە تاوەكوو ئێستا بە هیچ شێوەیەك سودمەند نەبوون.

 

وتیشی: "ئەوانەی دەیانەوێ سوودمەند بن، دەتوانن لە رێگەی وەزارەتەكان و ئەو شوێنانەی كە تیایدا فەرمانبەرن تا كۆتایی مانگی ١١ فۆرمی تایبەت پر بكەنەوە".

 

ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەو كەسانەی كە كرێنشینن دەبێ ئەندامی یەكێتی كرێنشینان بن و ناویان لەوێ تۆمار بكەن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان