پارتی و یەكێتی لە بارەی ئازادكردنی تاوانبارێكی ئەنفال ناكۆكن


نەتەوە  |   17:45:29 2015-11-04  |   (692) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەبارەی پرسی ئەگەری ئازادكردنی یەكێك لە تاوانبارە سەرەكیەكانی كەیسی ئەنفال، پارتی و یەكێتی هەڵوێستی جیایان هەیە.
A+    A-

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سەوز بە توندی دژی دەوەستێتەوە پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی زەردیش پێی وایە ئەو سەركردەیەی بەعس دەستی لە كوشتنی كورد و شیعەدا نەبووە.

 

رۆژی سێ شەممە دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە هەفتەی داهاتوو سوڵتان هاشم، یەكێك لە سەركردەكانی حزبی بەعس كە بە تۆمەتی بەشداری لە تاوانی ئەنفال سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، ئازاد دەكرێت.

 

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیە سالار مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی سەوز رایگەیاند: بە هەموو شێوەیەك دژی هەوڵەكانی ئازادكردنی سوڵتان هاشم دەوەستنەوە. لە بەرامبەردا ئاواز حەمید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، "سوڵتان هاشم تاوانێكی گەورەی نەكردوە، دەستی نەبوە لە ئەنفالكردن و كوشتنی شیعەكان بۆیە بڕیاری لەسێدارەدانی لەسەر لابراوە".





loading...











زۆرترین بینراوەکان