لەنێوان خراپ و خراپتردا، خراپمان هەڵبژارد


نەتەوە  |   17:42:07 2015-11-04  |   (566) جار خوێندراوەتەوە

loading...
"کوردستان مافى خۆیەتى سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت بەڵام بەبێ شەڕ و لاوازبوونى پەیوەندى نێوان هەرێم و بەغداد."
A+    A-

لە میانى بەشداریکردنى لە دیدارى مێریدا لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان وتەیەکى پێشکەش کرد و لەسەرەتاشدا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکارى ئەحمەد چەلەبى سەرۆکى کۆنگرەى نیشتمانى عێراق کرد و مردنى ناوبراوى بە خەسارەت بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق وەسفکرد.

 

لە بەشێکى وتەکانیدا، بارزانى ئاماژەى بە پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان و تورکیا کرد و ڕایگەیاند، پەیوەندى کوردستان و تورکیا پەوەندییەکى لەمێژینە و بەهێزە بەتایبەت لەم ساڵانەى دواییدا.

 

بارزانى ئاماژەى دا بەوەى پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان و تورکیا بەتایبەت لەگەڵ پارتى داد و گەشەپێداندا، لەسەر حسابى هیچ لایەنێک نەبووە و لەڕووى ئابووریی و سیاسیەوە خزمەتى بە کوردستان و عێراقیش کردووە.

 

لە بەشێکى ترى وتەکانیدا، سەرۆکى حکومەتى هەرێم باسى لە شەڕى داعش کرد و وتى، بەهۆی ئەو شەڕەوە هەزاران پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون و ئەگەر یارمەتى وڵاتان و بەتایبەت تورکیا و ئەمریکا و ئێران نەبوایە، ئەستەم بوو هەرێمى کوردستان ڕێ لە داعش بگرێت و بیشکێنێت.

 

دەربارەى دوورخستنەوەى وەزیرەکانى گۆڕان لە حکومەت، بارزانى جەختى کردەوە لەوەى، هەڵبژاردنى خراپ بوو لەنێوان خراپ و خراپتردا و پارتى نەیویست خراپتر هەڵبژێرێت، بەڵام ئەوە کۆتایی دنیا نییە و دەکرێت بە گفتوگۆ چارەسەرى ئەو پرسە بکرێت.

 

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان هەروەها دەربارەى دەوڵەتى کوردى دوا و ئاشکرایکرد، کوردستان مافى خۆیەتى سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت بەڵام بەبێ شەڕ و لاوازبوونى پەیوەندى نێوان هەرێم و بەغداد.





loading...











زۆرترین بینراوەکان