چۆن پارێزگاری لە قژو نینۆکت دەکەیت


نەتەوە  |   15:56:21 2015-11-04  |   (1,242) جار خوێندراوەتەوە

loading...
 بایۆتین و ڤیتامین (H) زیاتر لە مۆز، پاقلەمەنی، هێلکە وماسی سالەموون دا هەن .
A+    A-

نینۆک و قژ لە پرۆتینێک بە ناوی کێراتین پێک هاتوون و پێویستی بە گرنگی پێدانە.

بەهۆی کەمی پرۆتین لەلەشدا زۆر جار قژ و نینۆکمان لاواز دەبن و دەبنە هۆی روکەشێکی ناشرین.

لەبەر ئەم هۆیەش دەبێت ئاگادری ئەو خۆراکانە بیت کە دەیانخۆیت,لێرەدا باس لە چەند خۆراکێک دەکەین کە بەسوودن بۆ بەهێز کردنی قژو نینۆکت.

 

١- بایۆتین وڤیتامین (H)

 زۆر گرنگە بۆ بەهێز کردنی نینۆک، نەهێشتنی مخۆرکە لە قژدا و بریقەدان بە قژ. بایۆتین و ڤیتامین (H) زیاتر لە مۆز، پاقلەمەنی، هێلکە وماسی سالەموون دا هەن .

 

٢- چەوری ئۆمێگا ٣

 ئەم چەوریە زیاتر بۆ بریقەی قژ و بەهێزکردنی بەکاردێت، (Omega-3) زیاتر لە چەوری ماسی بەتایبەتی تونا و سەلەموون، گوێز و هێلکە و سپێناخ دا بەدی دەکرێت.

 

٣- پرۆتین

لەبەر ئەوەی کە پرۆتین پێکهاتەیەکی سەرەکیە لە قژ و نینۆکدا بێگومان زۆر بەسوودە بۆ بەهێز کردنی، نینۆک و قژ لە پرۆتینی کێراتین پێک هاتوون، پرۆتین زیاتر لە گۆشتی مریشک و ئاژەڵ، هێلکە، شیرەمەنی، خواردنی دەریای بەدی دەکرێت.

 

٤- ڤیتامین (A)

جگە لە سوودەکانی ڤیتامین (A) بۆ چاو لەگەڵ بەرگری لەش، سوودێکی زۆری هەیە بۆ بەهێز کردنی پێستی سەر کە لە دواجاردا دەبێتە هۆی جوانی و بەهێزی قژ، فیتامین (A) زیاتر لە گوێزەر، برۆکۆلی، پەتاتە، سپێناخ، مانگۆ، زەردێنەی هێلکە و پەنیردا دەوڵەمەندن.

 

٥- زینک

هەروەک ڤیتامین (A) بۆ بەرگری لەش زۆر بەسوودە، بەڵام لە هەمان کاتدا یاریدەدەری لەشە بۆ دروستکردنی پرۆتینی تازە و دەبێتە هۆی نەهێشتنی لاوازی و وشکی قژ، لەبەر ئەم هۆیەش زینک گرنگن بۆ دروست بوونی قژ و نینۆک. ماددەی زینک لە گازۆ، رۆبیان و پاقلەدا هەیە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان